كۆشكی سپی وادەی پێشوازیكردن لە كازمی راگەیاند

  2020-08-08  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كۆشكی سپی وادەی سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ وڵاتەكەی پشتراست كردەوە و رایگەیاند لە 20ی ئەم مانگە سەردانەكە ئەنجام دەدرێت.

هەرچەندە پێشتر نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا مستەفا كازمی سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات، بەڵام ئەمڕۆ سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد لە رۆژی 20ـی ئابی 2020، دۆناڵد ترەمپ پێشوازی  لە مستەفا كازمی، دەكات.

 كۆشكی سپی  راشیگەیاندووە ئەمریكا و عێراق وەك دوو وڵاتی هاوبەش چاویان لە پەرەدان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوانیانە و كاتەكەشی كاتێكی هەستیارە كە هەر دوو وڵات پێكەوە روبەڕووی داعش و پەتای كۆرۆنا بوونەتەوە. 

ئەوە دوای ئەوە دێت كە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق بۆ مانەوەی هێزە ئەمیریكیەكان لە عێراق دەستی پێكردووە. 

 تا ئێٍستا سەرۆك وەزیرانی عێراق كە كابینەی حكومەتەكەی لە رۆژی 6ی حوزەیران تەواو كراوە یەك سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامداوە كە ئەویش ئێران بووە هەرچەندە بڕیاربوو سەردانی وڵاتی سعودیە شبكات بەڵام سەردانەكە دواخرا. 


ڕیکلام