ئەمریكا زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنكردنەوەی لالش تەرخانكرد

  2020-08-08  | 
رۆژی جەژنی جەمای 2020ی ئێزدییەکان
فۆتۆ: مەسعود بارزان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمریكا بڕی زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنكردنەوەی پەرستگەی لالش تەرخان كرد و دەڵێت لە ساڵی 2018وە كار دەكەن بۆ پاراستنی پەرستگاكە.

ماسیو تولەر، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق، ڕایگەیاند: حكومەتی ئەمەریكا بڕی زیاتر لە 500  ھەزار دۆلار تەرخان دەكات بۆ پشتگیریكردنی پارێزگاریكردنی پەرستگای لالشی ئێزدیان.

لە راگەیەندراوێكدا كە لە پەڕەی كونسوڵخانەی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە، پەرستگاكە پیرۆزترین شوێنی كومەڵگەی ئێزدییە لە عێراق و وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی عێراق كاردەكات بۆ دانانی پەرستگاكە لەسەر لیستی شوێنەكانی كەلەپووری جیھانی رێكخراوی یونسكۆ. 

ئەو كونسوڵخانەیە بەبیری هێناوەتەوە "لەساڵی 2018وە وەزارەتی دەرەوەی حكومەتی ئەمەریكا كاردەكات لەگەڵ تیمی پارێزگاریكردنی زانكۆی پێنسلڤانیا بۆ پارێزگاریكردن و پاراستنی پەرستگاكە بە كوژمەیەكی یارمەتی كە بڕەكەی یەك ملیۆن دۆلارە". 

تولەر لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، تەرخانكردنی ئەو بڕە هاوكاریە بە بۆنەی یادكردنەوەی شەشەمین ساڵیادی ئەو جینۆسایدەیە كە لە دژی خەڵكی ێزدی ئەنجامدرا. 


ڕیکلام