لە دەروازە سنوریەکان 120 هەزار دینار لە گەشتیاران وەردەگیرێت

  2020-08-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە دەروازە سنوریەکان بڕیارى وەرگرتنى پارەى پشکنینى گەشتیاران خرایە بوارى جێبەجێکردنەوە و بۆ رۆیشتن و هاتن بڕى 120 هەزار دینار لە گەشتیاران وەردەگیرێت.

موختار حاجى عەلى، وتەبێژى مەرزى نێودەوڵەتى باشماخ  بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لە ئەمڕۆوە بڕیارى وەزارەتى تەندروستى تایبەت بە وەرگرتنى پارەى پشکنینى گەشتیاران لەدەروازە سنوریەکان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 وتیشى، بڕیارەکە تەنها بۆ گەشتیارانە و هەر گەشتیارێک لە کاتى ڕویشتن و گەڕانەوەى بڕى 120 هەزار دینارى لێوەردەگیرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەکاتى رۆیشتنى گەشتیار دەبیت، ئەنجامى پشکنینى بنکەى عەلى ناجى پێبێت، ئەوکات رێگەى رۆیشتنى پێدەدرێت، بەڵام بۆ گەڕانەوە کار بەو پشکنینە ناکرێت و جارێکى دیکە لە مەرزەکە پشکنینێکى دیکەى بە بڕى 60 هەزار دینار بۆ دەکرێتەوە، ئەو پارەیەش لە بارهەڵگرەکان وەرناگیرێت تەنها بۆ گەشتیارە.

روونیکردەوە، هەرگەشتیارێک، کە سەردانى ئێران دەکات، لەکاتى گەڕانەوەى دەبێت لە دواى 48 کاتژمێر پشکنینێکى نوێ بکاتەوە، لەبەرامبەر ئەو پشکنینەش بڕى 60 هەزار دینارى لێوەردەگیرێت.



ڕیکلام