توركیا لە سنوری ئامێدی تۆپارانی چەند گوندێكی كرد

  2020-08-08  | 
 مازن شنگالی
چەند ناوچەیەك لە سنووری قەزای ئامێدی لەلایەن تۆپخانەكانی توركیاوە تۆپباران كران و بەشێك لە دانیشتوانی ناوچەكەش لە ترسی تۆپبارانەكە شوێنەكانی خۆیان چۆڵكردووە.

پەیامنێری ژیان رایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر لەلایەن تۆپخانەكانی سوپای توركیا چەند ناوچەیەكیان لە سنوری قەزای ئامێدی تۆپبارانكرد،  تۆپبارانەكە لە گوندەكانی نهێلێ و نێروە و رێكان بووە لە سنوری ناحیەی دێرەلۆك ی سەر بە قەزای ئامێدی.

ئەوەشی راگەیاند تا ئێستاش تۆپبارانەكە بەردەوامە بەشێك لەو ماڵانەی كە نزیكن لەو شوێنە ماڵەكانیان چۆڵكردووەتەوە بەهۆی ئەو ترسە تۆپبارانەكە دروستی كردووە. 

لە رۆژی 15ی حوزەیرانەوە توركیا دوو ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی بە ناوەكانی (چنگی هەڵۆ و چنگی پڵنگ) لە خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، تا ئێستاش هێرشەكانی بەردەوامە و ئەنجامی گەورەی بەدەست نەهێناوە. 


ڕیکلام