بەشێك لە خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لە سلێمانی گردبوونەوە

  2020-08-08  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەشێك لە خوێندكارانی 12ی ئامادەیی گردبوونەوە، داوایان لە وەزیری پەروەردەكرد ئەو بەڵێنەی بە خوێندكارانیداوە كە بۆ ئەوەی پرسیارەكان هەڵەی تێدا نەبێت جێبەجێی بكات و خاوەن قسەكانی خۆی بێت.

ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەك لە خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوە و چەند داواكاریەكیان خستەڕوو داوایانكرد وەزارەتی پەروەردە بەدەم داواكاریەكانیانەوە بێت. 

ئەو خوێندكارانە گللەییان لە پرسیارەكانی ئەمساڵی تاقیكردنەوەكان كرد، داواشیانكرد مافەكانیان لە تاقیكردنەوەكاندا نەفەوتێك كە پرسیاری هەڵە بۆ خوێندكاران هاتووەتەوە. 

 داواشیانكرد، دەبێت ئەو تاقیكردنەوانەی پرسیاری هەڵەیان تێدا هاتووەتەوە مافی خوێندكاران بگەڕێندرێتەوە و لێكۆڵینەوە بكرێت لەو لیژنەیەی كە پرسیارەكانیان داناوە و كەسی كەمتەرخەم سزا بدرێت. 

ئەوان ئاماژەیان بەوەكرد كە سوردەبن لە ناڕەزایی دەربڕینەكانیان و داواشیان لە وەزیری پەروەردە كرد بەڵێنەكانی پێشتر بە خوێندكارانیداوە جێبەجێی بكات. 

ئەو خوێندكارانە ئاماژە بەوە دەكەن كە پێشتر بە بەڵێنەكانی وەزیری پەروەردە دڵخۆش بوون، بەڵام دوای تاقیكردنەوەكان دەركەوت كە ئەو وەزیرە زیاتر دەروونی خوێندكارانی شێواندووە. 


ڕیکلام