قایمقامی قهزای سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆلەسنوری قەزاکە لە ئەنجامی پشکنینی 96 کەس، 45 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە .
كرمانج عیزهت دەرگەڵەیی، قایمقامی قهزای سۆران، له هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك رایگەیاند، ئەو تووشبووە نوێیانە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو تۆمار کراون.
وتیشى، تووشبووەکان چواریان خەڵکى ڕەواندز و خەلیفانن، ئەوانى دیکەش سەرجەمیان خەڵکى قەزاى سۆرانن، لە گەڕەکەکانی شۆڕش، ئازادی، زانیاری، گەڵاڵە، بەرخۆدان، شەهیدانی جندیان، بارزان، هەرێم، ڕاپەڕین، گوڵان، دێلزیان، شۆڕش، زۆزک، باڵەکیان، مەجیدئاوا، ھاودیان د، باپشتیانن.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو ئەنجامە ٥٠٪ ی پشکنینەکانن، ئیستا دەتوانرێت بوترێت کۆرۆنا لەهەموو ماڵێکدا ھەیە.