کەمێک پێش ئیستا فڕۆکەکانی تورکیا چیاکانی لینکێ و زیباری لە ناحیەی دێرەلۆکیان بۆردوومانکرد، لە ئێستاشدا بۆردوومانەکە بەردەوامە.
سەرچاوەیەک لە ناحیەی دێرەلۆکی سەر بە قەزای ئامێدی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، ئەمڕۆ دوو جار سنوورەکانی قەزای ئامێدی لەلایەن تۆپخانە و فرۆکەکانی تورکیاوە بوردومانکراوە .
وتیشی، سەر لەبەیانی گوندەکانی ناوچەی نهێلێ و نێروە و ڕێکان لەلایەن تۆپخانەکانی سووپای تورکیاوە بوردوومان کران ، هاوکات دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆش چیاکانی لینکی و زێبارێ لە ناحیەی دێرەلۆک لەلایەن فرۆکەکانی تورکیاوە بوردوومانکران .
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ زانینی زیانی بۆردوومانەکان، بەهۆی ئەوەی ناوچەکە مەترسیدارە، بەردەوەام لەژێر تۆپباران و بوردوومانی تورکیادایە کەس ناتوانێت سەردانی بکات بەو هۆیەوە زیانەکان نەزاندراوون.