" ناوەڕاستی ئەم هەفتە دابەشکردنی موچە دەسپێدەکات"

  2020-08-08  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاوکردەوە، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی موچە مانگی ئازار دەکرێت.

میدیای فەرمی ئەو حزبە ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەشکردنی موچە بەپێی هەمان خشتەی موچەی مانگی شوبات دەبێت، کە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم وەک یەکەم وەزارەت موچەی پێدرا.

ڕوونیشیکردووەتەوە، لەئێستادا ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی کارکردنە بۆ ئەوەی موچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشبکات، بۆ ئەوەش سەرقاڵی وەرگرتنی قەرزێکە، دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە دەوەستێتە سەر بڕی ئەو قەرزە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەئێستادا نزیک دەبینەوە لەناوەڕاستی مانگی هەشت، بەڵام تەنها دوو موچە لەمساڵدا دابەشکراوە و، موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ بە لێبڕینی لە ٢١%وە دابەشکراوە.


ڕیکلام