پەروەردەى ڕۆژئاواى شارى سلێمانى رایگەیاند، سبەیینێ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاییەکان ئەنجام دەدرێت و دواناخرێت.
بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى ڕۆژئاواى سلێمانى، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەر و مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییان دەکات، کە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاییەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ -٢٠٢٠، سبەینێ ئەنجام دەدرێت و دوا ناخرێت.
لە ئاگاداریەکەدا هاتووە، تاقیکردنەوەکان سبەینێ 9ى ئاب دەستپێدەکات و بەهیچ شێوەیەک بۆ 18ى ئەم مانگە دواناخرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆى زۆربوونى رێژەى تووشبوون بە کۆرۆنا لە سنورى پارێزگاى هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی بۆ ڕۆژی 16ى ئابى ئەمساڵ دواخست.