خوێندكارانی 12ی ئامادەیی جارێكی دیكە گردبوونەوە

  2020-08-09  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆش جارێكی دیكە بەشێك لە خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ داواكردنی بەشێك لە نمرەكانیان كە پێیانوایە فەوتاوە گردبوونەوە.

گردبوونەوەی ئەو خوێندكارانە ئەمڕۆ بۆ دووەم رۆژە و رایانگەیاند زۆرینەی تاقیكردنەوەكان هەڵەی تێدا بووە، بۆیە پێویستە وەزارەتی پەروەردە ئەو نمرانەی كە مافی خۆیانە بۆیان بگەڕێنێتەوە. 

ئەو خوێندكارانە ئاماژە بەوە دەكەن كە پێش ئەوەی تاقیكردنەوەكان تەواو ببێت وەڵامی پرسیارەكان بڵاوكراوەتەوە و روونیشی دەكەنەوە كە ئەم ساڵیش وەك ساڵەكانی دیكە باس لە فرۆشتنی پرسیارەكان  دەكرێت. 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە خوێندكاران رایدەگەیەنن وەزیری پەروەردە پێشتر بەڵێنی پێداون كە پرسیارەكانی ئەمساڵ هەڵە تێدا نابێت.


ڕیکلام