دواى سێ رۆژ لەخنکانى تەرمى گەنجەکەى کەلار نەدۆزراوەتەوە

  2020-08-09  | 
فۆتۆ: هێمن میروەیس
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تیمى فڕۆکەوانى سلێمانى بە ئامانجى دۆزینەوەى تەرمى ئەو گەنجەى سێ رۆژ لەمەوبەر لە ئاوى رووبارى سیرواندا خنکا گەیشتە کەلار.

پەیامنێرى تۆڕى هەواڵى ژیان رایگەیاند، سێ ڕۆژ پێش ئێستا گەنجێکى خەڵکى کەلار بەناوى (محەمەد جەلال سەمین)،  لە سنورى گوندى قولە سوتاو لە ڕووبارى ئاوى سیرواندا خنکا، تا ئێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدواى تەرمەکەیدا بەردەوامە، ئەمڕۆش تیمی فڕۆکەوانی سلێمانی بۆ گەڕان بە دوای تەرمەکەیدا گەشتە کەلار.

وتیشى، تیمەفڕۆکەوانیەکەى سلێمانى بە هەماهەنگى تیمى غەواسى بەرگرى شارستانى گەرمیاندەستیان بەگەڕان کردووە، بەڵام تا ئێستا تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە.

 لاى خۆشیەوە  عەمید موفید عەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی گەرمیان بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، ماوەى سێرۆژە لە گەڕان بەدواى تەرمەکەیدا بەردەوامن، داواش لە هاوڵاتیان دەکات بەهیچ شێوەیەک نەچنە سەر ڕووبارەکە، بۆ ئەوەى کارەساتى هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە، چونکە ئەوە یەکەمجار نییە لەو روووبارەدا گەنج خنکاوە.

وتیشى، 14 کەس لە تیمى غەواسى بەرگرى شارستانى گەرمیان لەسەر ڕووبارەکەن بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى، داواشیان لەسەدى دەربەندیخان ئاوى رووبارەکە کەمبکاتەوە بۆ ئەوەى تەرمەکە بدۆزنەوە.





ڕیکلام