كەسێك دوای چەند جارێك روبەڕوبوونەوەی پۆلیس دەستگیركرا

  2020-08-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیس تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە داوی كوشتنی هاوسەرەكەی خۆی چەندجارێك بە چەك روبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەتەوە كەسێكیش دیكەشیان بەو هۆیەوە دەستگیركردووە.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند دوای دۆزینەوەی تەرمێك لە شارۆچكەی عەنكاوە،  بۆیان دەركەوتووە ئافرەتێك بووە بەناوی (زەینەب)، تەرمەكەی فڕێدراوە. 

پۆلیس ئوەشی راگەیاندووە كە لێكۆڵینەوەیەكی چڕیان لەو بارەیەوە دەستپێكردووە و "توانرا بە كەمتر لە (7) كاتژمێردا تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن.) دەستگیر بكرێت". 

پۆلیس ئەوەشی روونكردووەتەوە لە كاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە  "چەندین جار بە چەكی كلاشنكۆف دەستڕێژی گوللـەی لە هێزەكانی پۆلیس كرد بەڵام توانرا دەستگیر بكرێت و دانی نا بەتاوانەكەیدا كە هەڵساوە بە كوشتنی خێزانی خۆی بە گوللە". 

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی راگەیاندووە توانیویانە "تۆمەتبارێكی تر لەم ڕووداوە دەستگیر بكرێت بەناوی (هـ.م.ح.)، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان بەند كران".


ڕیکلام