وەزیری كارەبا: فرۆشتنى کارەبا بە عێراق کاریگەرى لەسەر کارەباى هەرێم نابێت

  2020-08-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیرى کارەباى هەرێم رایگەیاند، لەكاتی گەیشتن بەرێكەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ پێدانی كارەبا بەهیچ شێوەیەك كاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەى كارەبای هەرێم نابێت.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا لە چوارچێوەى کۆبوونەوەیەکدا لەبارەى بارودۆخ و بەرهەمهێنانى کارەبا رایگەیاند، وەزارەتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی بەتایبەتكردن هەنگاوی باشی ناوە و بەووردی بەشێوەیەكی زانستی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا ئەو پرۆسەیە جێبەجێدەكرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری دامەزراندنی لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەی سەبارەت بە سوتانی ژمارەیەك لە محاویلەكانی وێستگەكانی گۆڕینی كارەبا دەرکرد، هاوکات جەختی لەسەر ئەو خاڵە كردەوە كە لەكاتی گەیشتن بەرێكەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ پێدانی كارەبا لەلایەن كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانەوە نابێت بەهیچ شێوەیەك كاریگەریی لەسەر كارەبای هەرێم هەبێت.



ڕیکلام