سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا هاوسەنگی نێودەوڵەتی بۆ عێراق دەگێڕێتەوە

  2020-08-09  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆرێک لە هاوسەنگی نێودەوڵەتی دێنێتە ئاراوە.

رامی سەکینی ئەندامی لیژنەی هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێکدا بۆ میدیای نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، سەردانەکەی کازمی بۆ واشنتۆن یەکێک دەبێت لەسەردانە گرنگەکان لەڕووی نێودەوڵەتییەوە، چونکە جۆرێک لەهاوسەنگی بۆ وڵاتەکە دێنێتەوە ئاراوە و دەبێتە پشتیوانی بۆ عێراق و بەهیزبوونی سەنگی لەناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کازمی لەسەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوە باڵاکانی ئەو وڵاتەدا، گفتوگۆ دەکەن لەسەر چەندین تەوەری سیاسی و ئابوری و ئەمنی، کە دەکرێت هاوسەنگی بهێنێتەوە ئاراوە لەسەر گۆڕەپانی عێراقی.

لەبەشێکی تری وتەکانیدا ئەو پەرلەمانتارە جەختیکردەوە، پێویستە توانا و ئەدای سەرۆک وەزیرانی جیاواز بێت، ئەوەش بەدی نایەت تا هاوسەندی لەئەدا و توانای حکومەتی عێراق نەیەتە ئارامەوە.

جەختیشیکردەوە، چەندین کاریگەریی نێودەوڵەتی هەیە لەسەر گۆڕەپانی عێراقی، بۆیە پێویستە هاوسەنگی ئارامی لە گۆڕەپانی ناوخۆیی و دەرەوەدا بێنێتەئاراوە.

هەفتەی داهاتوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی واشنتۆن، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەتەکەی سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتە و ژمارەیەک لە لێپرسراوە باڵاکانی کۆدەبێتەوە.



ڕیکلام