بەرپرسێکى یەکێتى وەک جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەستبەکاربوو

  2020-08-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ بەفەرمى دابان شەدەڵە لەسەر پشکی یەکێتی وەک جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەستبەکار بوو.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانى حکومەتى هەرێم، بە ئامادەبوونى قوباد تاڵەبانى جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، دابان شادەڵە لەسەر پشکى یەکێتى بەفەرمى وەک جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتى هەرێم دەستبەکاربوو.

هاوکات دابان شەدەڵە ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لە ئێستادا کە وەک جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەستبەکار بووە، بەرنامە و کارى تایبەت دەبیت بە پەرەپێدانى پەیوەندیەکانى حکومەتى هەرێم لەگەڵ وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان.
دابان شەدەڵە، کە ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتتیە، لە ساڵى 2003 بۆ 2010، نوێنەری یەکێتى بووە لە نەمسا، لە 2010ش بۆ 2020، نوێنەری حکومەتی هەرێمى کوردستان بووە لە ئیسپانیا.
داڕشتنه‌وه‌: شادان حه‌سه‌ن





ڕیکلام