كۆرۆنا لە جیهاندا 20 ملیۆن تووشبووی تێپەڕكرد

  2020-08-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا 20 ملیۆن كەسی تێپەڕكرد و لە نێویاندا نزیكەی 13 ملیۆنیان چاكبوونەتەوە و زیاتر لە 734 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەیانی ئەمڕۆ ژمارە تووشبووانی كۆرۆنا جیهان گەیشتە 20 ملیۆن و 26هەزار و 161 كەس و ئەمریكا پێشەنگی وڵاتانی جیهانی گرتووە بە تووشبوونی پێنج ملیۆن و 199 هەزار و 444كەس دوای ئەویش وڵاتی بەرازیل دێت كە زیاتر لە سێ ملیۆن تووشبوووی هەیە و هیندستانیش زیاتر لە دوو ملیۆن و 215 هەزار تووشبوو پلەی سێهەمی گرتووە. 

لە ئێستادا لە كۆی ئەو ژمارەیەی لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسە كەبوون 12 ملیۆن و 900 هەزار و 625 كەس چاكبوونەتەوە بەراورد بە كەیسی تووشبوونەكان رووسیا پێشەنگی وڵاتانی گرتووە كە 887 هەزارو 536 تووشبووی هەیە، بەڵام تەنها 179 هەزار و 183 كەسی ئەكتیڤی ماوەتەوە. 

بە گوێرەی ئامارە بڵاوكراوەكانی هەرێم ودەوڵەتەكانی جیهان تا ئێستا ڤایرۆسەكە لە 215 هەرێم و دەوڵەتی جیاواز بڵاو بووەتەوە، لە ئێستادا شەش ملیۆن و 391 هەزار و 697كەیس بە ئەكتیڤی ماونەتەوە كە لە نێویاندا رێژەی 1%یان لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان كە ژمارەیان 64 هەزار و 819 كەسە. 

تا ئێستا لەسەر ئاستی جیهان 734 هەزار و 20 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە كە 5%ی ئەو تووشبووانەیە كە كەیسەكانیان داخراوە