لەبارەی بڕینی موچەوە ٢٠ پەرلەمانتار هۆشداری دەدەنە حکومەت

  2020-08-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانتار هۆشداری هەرێم هۆشداریان دایە حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە نابێت چیتر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە لێبڕینی نایاساییەوە دابەشبکات، هەر کاردانەوەیەکی موچەخۆرانیش دەکەوێتە ئەستۆی حکومەت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ٢٠ پەرلەمانتار کە لە فراکسیۆنە جیاجیاکانی پەرلەمانی کوردستان پێکهاتوون، ئاماژە بەوە دەکەن، بڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم  بێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، پێشینەیەكی ترسناكە لەرووی پێشێلكردنی سەروەریی یاسا و دەستبردن بۆ ژیان و گوزەران و موچەی رەوای موچەخۆرانی كوردستان.

جەختیشیانکردووەتەوە، پێویستە چیتر حكومەتی هەرێمی كوردستان، دابەشكردنی موچە دوانەخات و پەلەش بكات لە رێكەوتنێكی گشتگیر و كۆنكرێتیی لەگەڵ حكومەتی عیراقیدا، كە پاڵپشت بێت بە دەستور و زامنكردنی مافەكانی موچەخۆران و تەواوی خەڵكی كوردستان.

ئیمزاكان :

1- مەم بورهان قانع .

2- شێركۆ جەودەت .

3- عەبدولستار مەجید .

4- د. محێدین حەسەن یوسف .

5- گوڵستان سەعید محەمەد .

6- دیاری ئەنوەر حەمەرەحیم .

7- شیرین ئەمین .

8- هەلز ئەحمەد .

9- ئەبوبەكر هەڵەدنی .

10- باڵانبو محەمەد عەلی .

11- گۆران عومەر عەلی .

12- جەلال محەمەد .

13- سەرچنار ئەحمەد .

14- روپاك ئەحمەد .

15- د. هەورامان گەچێنەیی .

16- شایان كاكە صالح .

17- د. ئیسماعیل تەها سگیری .

18- بەدریە ئیسماعیل .

19- یاسین خزر .

20- موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ‌ .



ڕیکلام