تەندروستی عێراق: ٣٤٨٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-08-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٤٨٤ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧٢ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بلاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٠١٥ کەسی دیکە لە نەخۆشی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە سلێمانی ٤٢ کەس چاکبوونەتەوە و لە هەولێر ١٠١ کەس و لە دهۆک ٢٣ کەس و لە کەرکوکیش ٤٧ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق  ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ١٩ هەزار و ٦٦٣ کەسی دیکە پشکنینی کۆرۆنایان بۆکراوە، بەو ژمارەیەش تا ئێستا یەک ملیۆن و ١٦٥ هەزار و ٤٩ کەس پشکینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجام دراوە.

لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە تا ئێستا ١٥٣ هەزار و ٥٩٩ کەس تووشبوون و لەو ژمارەیەش ١٠٩ هەزار و ٧٩٠ کەس چاکبوونەتەوە و ٥ هەزار و ٤٦٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام