فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنورەکانی برادۆست دەکەن

  2020-08-10  | 
دهۆک
بۆردومانکردنی سنورەکانی هەرێم لەلایەن سوپای تورکیاوە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردومانکردنی سنورەکانی برادۆست کرد و بەوهۆیەشەوە ئاگر لە چەند ناوچەیەکی سنورەکە کەوتووەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر دوو فڕۆکەی جەنگەی سوپای تورکیا بۆردمانی گوندەکانی خەلیفان و سیران و مێرگەڕەش-یان لە سنوری برادۆست کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە پوش و پاوان ولەوەڕگای ئەو گوندانە کەوتووەتەوە و زیانی ماددی زۆریش بەر دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتووە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان راشیگەیاند، چەند خولەکێک پێش ئەو بۆردومانە، سوپای تورکیا لە ناوچە شاخاوییەکانی چیادێل وسەرزێلۆکا، تەقەیان لە چەند گوندێکی ناوچەکە کردووە.

نزیکەی دوو مانگە، سوپای تورکیا بەبیانووی لێدان لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە زەوی و ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر سنورەکانی ئامێدی و زاخۆ لە پارێزگای دهۆک، بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و زیانی ماددی زۆریش بەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە گەیشتووە.




ڕیکلام