سەرۆكی رووسیا تۆمارکردنی یەکەم ڤاكسینی كۆرۆنای لە جیهاندا راگەیاند

  2020-08-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی رووسیا رایگەیاند بەمزوانە وڵاتەكەی دەستدەكات بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، لە تاقیكردنەوەكەدا كچەکەی خۆی ڤاكسینەكەی بەکارهێناوە.

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا، رایگەیاند، بەمزووانە وڵاتەكەی دەست دەكات بە بەرهەمهێنانی كۆرۆنا بەشێوەیەكی فراوان  ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینەكە. 

سەرۆكی رووسیا راشیگەیاند ئەو ڤاكسینە لەلایەن كچەكەیەوە وەرگیراوە، ئەو ڤاكسینە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی رووسیا و پەیمانگەی گەمالیا بەرهەمهاتووە لەسبەینێ  12ی ئاب بە فەرمی تۆماردەكرێت.

ڤاكسینەكە لەیەكەمجاردا  لەسەر 38 خۆبەخش تاقیكرایەوە، هەموو خۆبەخشەكان سیستەمی بەرگریی بەهێزیان دروستكرد، وا بڕیارە وڵاتەكە نزیكەی 75%ی رووسیەكان ئەو ڤاكسینە بەكار بهێنن و هەڵمەتەكە لە پایزی ئەم ساڵەوە دەست پێدەكات و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك بەردەوام دەبێت.