بزووتنەوەی گۆڕان: بەشێك لە بەرپرسان سەرقاڵی قاچاخچێتی مەترسیدارن

  2020-08-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بەشێك لە بەرپرسان بەھاوكاری دامەزراوە ئەمنیەكان، سەرقاڵی قاچاخچێتی مەترسیدارن و بە ئاشكرا لە بازاڕدا نوسینگەی قاچاخیان داناوە داواش دەكەن هەرچی زووە كۆتایی بەو كارە بهێندرێت.

عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند:  لەبری ھەنگاونانی خێرا بۆ چاكسازی و چارەسەری كێشەی موچە، قەبارەی گەندەڵی و قاچاخچێتی بە ئەندازەیەكی مەترسیدار زیادیكردووە. 

ناوبراو لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كردووە بزووتنەكەیان لەو كارە نایاساییە بێ دەنگ نابێت و  دەڵێت "بەشێك لە بەرپرسان بەھاوكاری دامەزراوە ئەمنیەكان، سەرقاڵی قاچاخچێتی مەترسیدارن و بە ئاشكرا لە بازاڕدا نوسینگەی قاچاخیان داناوەو ھەموو كاڵایەكی قەدەغەكراو بەبێ ھیچ پشكنینێك دەھێننە كوردستانەوە" 

ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەو كارە مەترسیە لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان و راشیگەیاند: پێویستە دەست بەجێ سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت بە ئەركی خۆیان هەستن بۆ كۆتایی هێنان بەم قاچاخچێتیە كە لە سنورەكاندا تەشەنەی كردوە. 


ڕیکلام