لاهور شێخ جەنگی: تووشی كۆرۆنا بووم بەڵام تەندروستیم زۆر باشە

  2020-08-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، رایگەیاند: ئێمە و مانانیش وەكو هەموو هاونیشتیمانیەكی ئاسایی ئەم وڵاتە موعەرەزین بۆ ئەوەی تووشی هەموونەخۆشی و پەتایەك ببینەوە، دەمەوێت پێتان بڵێم بەندەش تووشی پەتای كۆرۆنا بووم ،بەڵام تەندروستیم زۆر باشە.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، رایگەیاند "ئێمە و مانانیش وەكو هەموو هاونیشتیمانیەكی ئاسایی ئەم وڵاتە موعەرەزین بۆ ئەوەی تووشی هەموونەخۆشی و  پەتایەك ببینەوە، دەمەوێت پێتان بڵێم بەندەش تووشی پەتای كۆرۆنا بووم ،بەڵام تەندروستیم زۆر باشە". 

ئەو خۆشحاڵی خۆی راگەیاند بە تووشبوونی بە ڤایرۆسەكە و دەڵێت: بۆ ئەوەی باشتر هەست بە ئێش و ئازاری ئەو هاونیشتیمانیانە بكەم كە لە ماوەی رابردوو یان لە ئێستا تووشی ئەو پەتایە بوون. 

ئەو بەبیری هێنایەوە خۆیان لە بەرپرسیارێتی نەدزیوەتەوە و لەگەڵ خەڵكیدا بوون و لە هەر شوێنێك وەك زۆنی مەترسیداری كۆرۆنا دیاریكرابێت خۆی بە تایبەتی لەگلەَ تیمێك سەردانی كردووە و لە كەموكورتیەكانی پرسیوەتەوە و كەلوپەلی روبەڕبوونەوە دابین بكەن بۆیان. 

هاوسەرۆكی یەكێتی راشیگەیاند، دەمەوێت روو بكەمە دەسەڵاتداری كوردستان و پێیان دەڵێت: هەوڵبدەن باشتر خزمەتی هاوڵاتیان بكەن و پارە و پول چاوتان كوێر نەكات لەبەر ئەوەی تەنها شتێك كە بۆمان دەمێنێتەوە ناو ناوبانگە. 

شێخ جەنگی تكا لە دەسەڵاتداران دەكات باشتر بیر بكەنەوە و ئەوەندە بیر لە سەروەت و سامان و كورسی و مەنسەب نەكەنەوە، دەشڵێت "ناو ناوبانگ دەبیتە سەروەت و سامان بۆ نەوەكانت". 

ئەو سوپاسی هەموو كارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنیەكان دەكات كە بێ بوونی موچە هەوڵیانداوە هاوڵاتیان بپارێزن و داوا دەكات ماوەیەکی دیكەش تەحەموول بكەن بۆ ئەوەی هەموو ئەو قەیرانانەی رووبەڕوی میلەتەکە بووەتەوە تێی پەڕێنن.


ڕیکلام