نەخۆشیەكی دیكە لە كازاخستان سەریهەڵدا و چاوەڕوانیشدەكرێت، مەترسیەكانی ئەو نەخۆشیە لە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بێت.
بەگوێرەی رۆژنامەی "ئیكسپرێس"ی بەریتانی، لە كازاخستان نەخۆشیەكی دیكە سەریهەڵداوە كە كاریگەری لەسەر سیەكانی مرۆڤ درووستدەكات و تا ئێستاش ناوێكی دیاریكراوی نیە، ژمارەی تووشبووانیشی بەردەوام ڕوو لەبەرزبونەوەیە .
وەزارەتی تەندروستی كازاخستان رایگەیاندوە، لە 29-7-2020ەوە تاوەكو پێنجی ئەم مانگە، ئەو نەخۆشیە دەبێتە هۆی هەستیاری لە سیەكان، 32 هەزار و 451 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراوە .
باڵیۆزخانەی چین لە كازاخستان رایگەیاندوە، لەماوەی ساڵێكدا هەزار و 772 حاڵەتی مردن بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە تۆماركراوە، كە بەشێكی زۆریان هاوڵاتیانی چینی نیشتەجێی كازاخستانن، هاوکات داواشی لەهاوڵاتیەكانی كردوە، دەمامك بەكاربهێنن و خۆیان بەدوربگرن لەشوێنە قەرەباڵغەكان .
ساول كیسیكۆفا، سەرۆكی بەشی چاودێری تەندروستی كازاخستان رایگەیاندوە، رۆژانە 300 تشووبووی ئەو نەخۆشیە رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن .
ئەوەش لەكاتێكدایە، كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە كازاخستان گەیشتوەتە 53 هەزار و 21 تووشبوو، 264 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا تۆماركراوە.