لە زاخۆ بەهۆى بۆردومانەوە زیاتر لە هەزار دۆنم زەوی سووتا

  2020-08-12  | 
 مێهڤان مەجید
لە ئەنجامى بۆردومانى دوێنێى نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە گوندەکانی ناحیەی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ و کەوتنەوەى ئاگر لەوسنورە زیاتر لە هەزار دۆنم زەوى سووتا.

بە پێى ئەو زانیاریانەى لە بەڕیوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى دهۆک بە (تۆڕى هەواڵى ژیان) دراوە، لە ئەنجامى ئەو بۆردومانەى ئێوارەى دوێنێى سوپاى تورکیا ئاگرێکى گەورە لە سنورى باتیفان کەوتەوە و بەهۆى ترس و چڕی بوردومانەکەشەوە تیمەکان ناتوانن سەردانى شوێنەکە بکەن بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە.

وتیشى، لە ئیستاشدا بۆردوومانەکە بەردەوامە و تا ئەمڕۆش زیاتر لە ھەزار دۆنم لە ڕەز و باخى هاوڵاتیان سووتاون و ئاگرەکەش کۆنترۆڵنەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژى رابردووش لە سنوری ناحیەی باتیفا بە هەزاران دار و رەز و باخى هاوڵاتیان سووتان.



ڕیکلام