کتێبەکەى هەورامان وریا قانع باس لە چی دەکات؟

  2020-08-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

پەیوەندى نێوان مامۆستا و قوتابی نوێترین کتێبی نووسەر هەورامان وریانع کە دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم چاپ و بڵاویکردۆتەوە، تایبەت بە ڕەنگدان ئەم نووسەرە وتى: کتێبەکە بەشێوەیەکی گشتی باس لە کۆمەڵێ کێشەی بواری پەروەردە دەکات، بە تایبەت کێشەی پەیوەندی نێوان مامۆستاو قوتابی کە تا ئاستێکی زۆر پەیوەندییەکی نا تەندروستە.

بە دیدی ئێمە ئەم پەیوەندییە لە ھیچ پەیوەندییەکی دیکەی نێوان مرۆڤەکان ناچێت و زۆر گشتگیرە. بەو مانایەی لە یەککاتدا کۆی پەیوەندییەکانی دیکەی لەخۆ گرتووە. لە پەیوەندی باوکایەتی و دایکایەتیەوە بۆ پەیوەندی ھاوڕێیەتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەش.

تا ئەم پەیوەندییە بە شێوەیەکی مرۆیانەو پەروەردەیانە ریکنەخرێت، ئەستەمە باس لە پرۆسەیەکی پەروەردەی تەندروست بکەین. لە کتێبەکەدا بە درێژی باس لەم پەیوەندییە کراوەو ٣٧ نموونەی زیندووی خراپی پەیوەندی نێوان مامۆستاو قوتابی خراوەتەروو.



ڕیکلام