بەشار ئەسەد لەکاتی پێشکەشکردنی وتاردا تەندروستی تێکدەچێت

  2020-08-12  | 
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی
دۆسیە:  سوریا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک لەپەرلەمانی وڵاتەکەی تەندروستی تێکچووە و دواتر گەڕاوەوە سەر وتارەکەی.

لەوبارەیەوە تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، بەشارئەسەد بۆ چەند خولەکێک فشاری خوێنی نزمبووەتەوە، بێئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکات.

تەلەفزیۆنی سوریا ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر بڕیاربووە ئەسەد وتارەکەی دوانیوەڕۆ پێشکەش بکات، بەڵام کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی ئێوارە بەکاتی سوریا بەتەواوی پێشکەش دەکرێت.

دوا دەرکەوتنی بەشار ئەسەد لە کۆتایی مانگی تەموزی ڕابردوودا بوو، کاتێک پێشوازیکرد لە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕوسیا.

 



ڕیکلام