پەکەکە شەهیدبوونی گەریلایەکی لەگەڵ دوو فەرماندەکەی پاسەوانی سنوریی عێراق پشتڕاستکردەوە

  2020-08-13  | 
دهۆک
پەکەکە شەهیدبوونی گەریلایەکی لەگەڵ دوو فەرماندەکەی پاسەوانی سنوری عێراق پشتڕاستکردەوە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەکەکە شەهیدبوونی فەرماندەیەکی لەگەڵ دوو ئەفسەرەکەی پاسەوانی سنوری عێراق پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکەی تورکیا لە ١١ی ئابدا، موراد کاڵکۆ بە نازناوی عەگید گارزان، لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانی عێراق لەسیدەکان، شەهیدبووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی سوپای تورکیا کە ١١ی ئاب لە سیدەکان ئەنجامیدا، عەگید گارزان یەکێک لە فەرماندەکانی هەرێمی خواکوڕک، لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانی عێراق شەهید بوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە ڕاگەیێنراوەکەی ڕۆژی ١٢ی ئابدا ڕامانگەیاندبوو، کە لە ١١ی ئابدا هاوڕێمان عەگیک گارزان، کە یەکێکە لە فەرماندەکانی هەرێمی خواکورک و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق چاوپێکەوتنی ئەنجامدا، لە ئەنجامی هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا کە هێزەکانی عێراقی بە ئامانج گرتبوو، شەهید بووە، ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە؛

نازناو: عەگید گارزان

ناوی تەواو: موراد کالکۆ

شوێنی لەدایکبوون: قەرس

ناوی دایک و ناوی باوک: خەزال – نورەدین

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠٢٠ / خواکورک

ئاماژە بەوەشکراوە، عەگید گارزان، لە شاخەکانی کوردستان تەمەنێک تێکۆشا و لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردستاندا بوو بە خاوەنی ڕەنجێکی گەورە، هاوڕێ عەگید لە ساڵی ١٩٧٥ لە شاری قەرس لەدایک بوو، لە ساڵی ١٩٩٣ لە هەرێمی خەرزان بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد، لەو ڕۆژی بەشداریکردنیەوە تا ڕۆژی شەهیدبوونی، خاوەنی خۆڕاگریەکی بێوچان بوو، عەگید پەروەردەی پراکتیکی سەرەتایی گەریلایەتی لە خەرزان تەواو کرد و دواتریش ١٨ ساڵ لە زاگرۆس گەریلایەتی کرد، دوای ئەو ئەزموونە، ڕووی لە بۆتان کرد.

 
ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە راشیگەیاندووە، عەگید لە ناوچەکە بە کەسایەتیەکی ڕەنجدەر و وابەستەبوون بە هەڤاڵانیەوە، دەناسرایەوە، لە ماوەی ٢٧ ساڵی گەریلایەتیدا بەشداری لە چەندین چالاکیدا کرد، چەندین جار بریندار بوو، بەڵام ڕۆژێک لە ڕۆژانیش دوور نەکەوتەوە لە شاخە ئازادەکان، بە وابەستەبوون بە شەهیدان و ڕێبەرایەتی و گەلی کوردی خۆڕاگرەوە، هەمیشە لە بەرەکانی پێشەوەدا بوو.

١١ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان پەکەکە و پاسەوانی سنوریی عێراقیان لە سنوری سیدەکان کردەئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەش، جگە لە عەگید گارزان، عه‌مید زوبێر حالی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنور و محەمەد رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسەوانی سنور لە دەڤەری سۆران، و پاسەوانێکی ئەو هێزە شەهیدبوون.



ڕیکلام