سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ رایگەیاند، په‌كه‌كه زیندانی نهێنی له شنگال داناوه و خه‌ڵكی ئەو ناوچەیە خۆپێشاندانیان كردووه و باسیان له‌وه كردووه كه منداڵیان له‌لایه‌ن په‌كه‌كەوە ڕفێندراون.
سه‌ید چه‌تۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە، "ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگادار بین، قائیمقامی شنگال باسی كردووه كه په‌كه‌كه زیندانی نهێنیی له شنگال داناوه، هه‌ربۆیه ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و بارەیەوه ئاگادار بكرێنه‌وه، چونكه خه‌ڵكی شنگال خۆپێشاندانیان كردووه و باسیان له‌وه كردووه كه منداڵیان له‌لایه‌ن په‌كه‌كەوە ڕفێنراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "گرفتی شنگال ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌جددی بێته سه‌رخه‌ت و له سه‌ردانی نوێنه‌رانی شنگال بۆ لای مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌ویش ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ده‌بێ گرفتی ئیداره‌ی شنگال و قایمقامی شنگال چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شنگال و ده‌رچوونی په‌كه‌كه له شارهكهیە و ده‌بێت ئه‌مه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ".
دەشڵێت، ''ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق له شنگال هاوكاری بۆ په‌كه‌كه ڕاوه‌ستێنێت، پێشووتر له چوارچێوه‌ی حه‌شددا هاتوون و هاوكاریی په‌كه‌كه‌یان كردووه و خه‌ڵكیش له شنگال خۆپێشاندانیان كردووه كه ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا په‌كه‌كه له شنگال بكه‌نه ده‌ره‌وه، چونكه په‌كه‌كه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان".
راشیگەیاندووە، "لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، گەریلاکانی په‌كه‌كه هاتوونه‌ته شنگال و كردوویانه به پێگه‌ی خۆیان، حكومه‌تی ناوخۆی موسڵ به هه‌ماهه‌نگیی به‌غدا و هه‌ولێر گرنگه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكه‌ن بۆئەوەی شنگال چۆڵبكه‌ن ."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ، راشیگەیاندووە، تا ئێستا ئاشكرا نه‌بووه كێ له‌ناو ئه‌و زیندانه نهێنیانه‌ی په‌كه‌كه‌دان، به‌ڵام وه‌ك باس ده‌كرێت به‌شێكیان نه‌یاری په‌كه‌كه و به‌شێكیان به حوكمی ئه‌وان سیخوڕییان كردووه .
دووپاتیشیکردووەتەوە، "جیا له زیندانی نهێنی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، ڕفاندنی منداڵ و خراپیی دۆخی ناوچه‌كه وایكردووه خه‌ڵك خۆپێشاندانی كردووه و وێنه‌ی منداڵی خۆیان به‌رز كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ڕفێنراون و به‌شێكیان له‌و منداڵانه ڕفێنراون بۆ قه‌ندیل و ناوه به ناوه له شوێنی جیاوازه‌ی شاره‌كه سه‌ربازگه ده‌كه‌نه‌وه".