بەناوبژیوانی ئەمریکا ئیمارات و ئیسرائیل پەیوەندییەکانیان ئاساییکردەوە

  2020-08-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی هاوبەشی هەریەکە لە بنیامنی نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و محەمەد زائید جێنشینی ئەبوزەبی و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو و ئیسرائیل ڕێککەوتن لەسەر بنیاتنانی پەیوەندیی دیپلۆماتی تەواو لەنێوانیاندا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا دەربارەی ڕێککەوتنەکە ڕایگەیاند "ڕێککەوتنێکی مێژوویی لەنێوان دوو دەوڵەتی دۆست و

لێپرسراوانی باڵای ئەمریکا لە کۆشکی سپی ڕایانگەیاند، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئیسرائیل ڕەزامەندبووە لەسەر ڕاگرتنی کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی کەناری خۆرئاوا، کە بەنیازبوو بیانخاتە سەر ئیسرائیل.

محەمەد زاید لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەریەکە لە ترەمپ و نەتەنیاهۆ، لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ هاریکاری هاوبەش لەپیناو دروستکردنی پەیوەندی هاوبەش کە لەسەری ڕێککەوتوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە بڕوانامەیەکی جەربەزانەیە بۆ دیپلۆماسیەت و ئازایەتی ئیمارات و ئیسرائیل بۆ ڕەنگڕێژکردنی ئاراستەیەکی نوێ لەبەردەم توانا گەورەکانی ناوچەکەدا.

دەربارەی ڕێککەوتنەکە باڵیۆزخانەی ئیمارات لە واشنتۆن ڕایگەیاندن، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان "سەرکەوتنێکی دیپلۆماتییە لەناوچەکە".

برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتی وتی ڕێککەوتنەکە "خێوێکە" بۆ ئێران.

لەلایەکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی ڕێککەوتنەکەی ئیمارات و ئیسرائیل ڕایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە لە کۆشکی سپی بەڕێوەبچێت.

هاوکات مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەویە ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل هەنگاوێکی "گەورەیە" بە ئاراستەیەکی ڕاست و دروست.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئیدارەی فەلەستینیش حەنان عەشراوی لێپرسراوی دیداری ئیدارەی فەلەستین، تۆمەتی ئاراستەی ئیمارات کرد سەبارەت بەڕێککەوتنەکەو ڕایگەیاند " دواجار ئیمارات ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکراکرد، تکایە هیچ قسەیەکی چاکمان بۆ نەکەن، چونکە ئێمە گەڵا هەنجیر نین بەدەست کەسەوە".

هاوکات لیژنە بەرگریکارە فەلەستینییەکان ڕێککەوتنەکەیان بە خەنجەرێکی ژەهراوی زانی، کە پشتی نەتەوەی عەرەب دراوە.

بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینیش دەربارەی ڕێککەوتنەکە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە خزمەت بە کێشەی فەلەستین ناکات و دەبێتە هاندانی زیاتر بۆ داگیرکردنی مافەکانی گەلی فەلەستین.

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیش ڕایگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل تەسلیمبوونە و بەتوندنیش ئیدانەی کرد.

هاوکات  عەباس زەکی سەرکردەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین (فەتح) ڕایگەیاند "ڕێککەوتنەکە دەستبەرداربوونی ئیماراتە لە ئەرکی نەتەوەیی و ئایینی و مرۆێی بەرامبەر بە کێشەی فەلەستین".

لەلایەکی ترەوە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر دەربارەی ڕێککەوتنەکە ڕایگەیاند "بە بایەخەوە چاودێری بەیاننامەی هاوبەشی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئیماراتی عەرەبی دۆستم کرد، سەبارەت ڕێککەوتنی ڕاگرتنی هەوڵی خستنەسەری زەوی فەلەستین بۆسەر ئیسرائیل، جگە لەوەش هەنگاوێکە بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

پێشتر دوو کۆمپانیای ئیماراتی و ئیسرائیل بەهاوبەشی کاریان دەکرد بۆ گەشەپێدانی پێکوتەیەک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ولەمەودوا هاریکارییەکان لەوپێناوەدا بەهێزتر دەبێت.



ڕیکلام