سێیەم کەمپی ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک کەرەنتینکرا

  2020-08-13  | 
دهۆک
کەمپی کەبەرتوو-ی تایبەت بە ئاوارەکانی شنگاڵ لە سنووری قەزای سێمێڵ
ئەرشیڤ
 مازن شنگالی
بەهۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، سێیەم کەمپی ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک کەرەنتینکرا.

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، بەهۆی دەستنیشانکردنی چەند حالەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو هەر یەکە لە کەمپەکانی چەم مشکۆ وە باجد کەنداڵا لە سنوری قەزای زاخۆ، هەردوو کەمپە کەرەنتینکران .

دوای کەرەنتینکردنی ئەو دوو کەمپەش، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی٨ی٢٠٢٠ و دوای دەستنیشانکردنی ١٣ حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەمپی کەبەرتوو-ی تایبەت بە ئاوارەکانی شنگاڵ لە سنووری قەزای سێمێڵ، کەمپەکە کەرەنتینکرا .

سەرچاوەیەک لە تەندروستی قەزای سێمێل بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی راگەیاند، ژمارەیەک سامپڵ لەناو کەمپەکە وەرگیراون و گومان دەکرێت تووشبووی زیاتریش لەکەمپەکەدا بوونیان هەبێت هەر بۆ ئەو مەبەستەش کەمپەکە کەرەنتینکراوە .



ڕیکلام