بەشێك لە پزیشكان لە سنوری سلێمانی مانگرتنیان لەكارەكانیان راگەیاند

  2020-08-15  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 دڵشاد سەید عەلی
بەهۆی دابەشنەكردنی موچەكانیان، بەشێك لە پزیشكانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردووە و داوای موچەكانیان دەكەن.

بەشێك لە پزيشكانی پایەبڵندی نەخۆشخانەی شار بەهۆی وەرنەگرتنی موچەكانیان مانگرتنیان لە كارەكانیان راگەیاند، داوا دەكەن هەرچی زووە موچەكانیان پێبدرێت. 

ئەو پزیشكانە رایانگەیاند تا ئێستا هیچ لایەنێكی بەرپرس نەهاتووەتە سەر هیڵاچ بۆ ئەوەی وادەی پێدانی موچەكانیان پێرابگەیەندرێت.

ماوەی  نزیكەی 50 رۆژە ئەو پزیشكانە موچەیان وەرنەگرتووە و لە رۆژی 10ی ئابەوە دەستیان كردووە بە مانگرتن و سەرجەم پزیشكانی سنوری پارێزگای سلێمانیان كردووە. 


ڕیکلام