سوپای تورکیا ناحیەی کانی ماسێی تۆپبارانکرد

  2020-08-15  | 
دهۆک
بۆردومانکردنی سنورەکانی ئامێدی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا
ئەرشیڤ
 مازن شنگالی
سوپای تورکیا سنورەکانی ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک تۆپبارانکرد.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی٨ی٢٠٢٠، تۆپخانەکانی تورکیا سنوری ناحیەی کانی ماسێیان لە قەزای ئامێدی تۆپبارانکرد .

سەرچاوەیەک لە ناحیەی کانی ماسێ بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، تۆپبارانەکە زیاتر بۆسەر گوندی ڕاڤینا لە ناحیەکە بووە.

ئاماژی بەوەشکرد، تا ئێستا زیانەکانی ئەو تۆپبارانە بەوردی نەزانراوە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای دانیشتوانی گوندەکە دروستکردووە و بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکەش ماڵەکانیان جێهێشتووە.

نزیکەی دوو مانگە سوپای تورکیا بەبیانوی لێدان لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشدەکاتە سەر سنورەکانی زاخۆ و ئامیدی لە پارێزگای دهۆک، بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک لە هەر دوولایەنی شەڕەکە کوژراون و برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی سنورەکە شەهیدبوون و زیانی ماددی زۆریش بەر دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتووە.




ڕیکلام