نوێترین نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

  2020-08-16  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهای نەوتی ئەمریكی و برێنت بە نزیكەیی جێگیرە بەراورد بە دوێنێ شەممە و تەنها چەند سەنتێك دابەزینیان بەخۆیانەوە بینیوە.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 44  دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 42 دۆلار و 01 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. 

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ شەممە بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 44 دۆلار و 95 سەنت و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بە 42 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.  

بەوەش بازاڕی نەوت لەمڕۆدا تا ئێستا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، كە جیاوازی نرخەكانی ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ تەنها چەند سەنتێك دابەزینە بۆ هەر بەرمیل نەوتێك لە هەردوو جۆری ئەمریكی و برێنت. 


ڕیکلام