داعش بۆ تۆڵەكردنەوە هێرشی كردە سەر دانیشتوانی گوندێكی كەركوك

  2020-08-16  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
دوای تێكشانی هێرشێكیان بۆ سەر گوندێكی سنوری كەركوك چەكدارانی داعش جارێكی دیكە هێرشیانكردەوە سەر گوندەكە و كەسێكیان كوشت و سێ كەسی دیكەشیان برینداركرد.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك لەچەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتەوە سەر گوندی ماجد سەر بەناحیەی ڕیاز كە ماوەی چەند رۆژێك پیِ ئێٍتا هێرشێكیان لەو گوندەدا تێكشكابوو. 

جەودەت عەسافی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەكەركوك، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ووت: چەكدارانی داعش دوای چوار ڕۆژ جارێكیتر هێرشیان كردۆتەوە سەر گوندی ماجدی سەر بەناحیەی ڕیاز لەباشوری ڕۆژئاوای كەركوك لەئەنجامی ئەو هێرشە ژنێك كوژرا و چوار كەسی دیكە بەسەختی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

هێرشەكە لەڕێی بۆمبی چێنراوەوە ئەنجام دراوە، مەبەستی بووە تۆڵەی ئەو هێرشە تێكشكاوەی بكاتەوە كە چوار ڕۆژ پێشتری بكاتەوە كە لەنیوە شەودا دانیشتوانی گوندەكە وەڵامی هێرشی ئەو چەكدارانەیاندابوویەوە و بەهۆیەوە چەكدارێكیان لێكوشتبوون. 


ڕیکلام