كۆمپانیای دانە غاز زیانەكانی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی راگەیاند

  2020-08-16  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە بە بڕی زیاتر لە 35 ملیۆن دۆلار زیانیان بەركەوتووە.

كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایگەیاند، بەهۆی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمێهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بە رێژەی 2% و لە میسڕ بە رێژەی 9%، لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2020 بە بڕی 35 ملیۆن و 664 هەزار دۆلار زیانیان بەركەوتووە. 

كۆمپانیاكە زیانەكانی ئەم ساڵی بەراورد كردووە بە شەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو دەڵێت: لە ساڵی 2019دا تەنها لەو شەش مانگەدا، زیاتر لە 104 ملیۆن و 814 هەزار دۆلاریان قازانجیانكردووە. 

دانە گاز ئەوەشی راگەیاندووە لە ماوەی شەش مانگی رابردوو بەتێكڕا رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت 7% دابەزیوە و رۆژانە تەنها 63.3 هەزار بەمیل بەرهەمهاتووە، ئەوەش بەهۆی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمێهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بە رێژەی 2% و لە میسڕ بە رێژەی 9%.


ڕیکلام