عێراق سەردانی هەموو لێپرسراوەکانی تورکیای بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە

  2020-08-16  | 
ئاڵای عێراق و تورکیا
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، هەموو مۆڵەتێکی هاتنەناوەکەی لە دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان و سنورەکانی عێراق لەگەڵ تورکیادا راگرتووە و سەردانی هەموو لێپرسراوەکانی تورکیای هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، بەهەمان شێوەی تورکیا مامەڵە  لەگەڵ ئەنکەرەدا دەکەن، وەک ناڕەزاییەک لەبەرامبەر پێشێلکارییەکانی سەروەیی عێراق لەلایەن سوپای تورکیاوە.

ئەحمەد سەحاف وتی "وەزارەتی دەرەوە دووجار باڵیۆزی تورکیای لەبەغدا بانگهێشت کردووە و هەردووجارەکەش یاداشتی ناڕەزایەتی تووندمان ڕادەستکردووە، لەپای ئەو دەستدریژییانەی تورکیا بۆسەر سەروەریی عێراق، داواشمان لە تورکیا کردووە، ئەنجامدەرانی تاوانەکانی سەر خاکی عێراق ئاشکرا بکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات".

لەبەشێکی تری وتەکانیدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیکردەوە،  فوئاد حسین وەزیری دەرەوە لەگەڵ هاوتا عەرەبی و بیانییەکانی قسەی کردووە، هەموو وڵاتان لەسەر ئاستی عەرەبی و ئەوروپی جەختیانکردووەتەوە، لەوەستانەوەیان لەپاڵ عێراق و هاوکاری و پشتیوانیکردنی بۆ بەرگری لە یەکپارچەیی خاکەکەی و سەروەریی وڵاتەکەی.

ئاشکراشیکرد، وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاندووە، لەمەودوا وەک مامەڵەی بەرامبەر ماڵە لەگەڵ تورکیادا دەکات، ئەویش بە وەستاندنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا کە لەساڵی ٢٠٠٩دا ئیمزا کراوە و ئاماژە دەکات بە ئاسانکاری ڤیزا و هاتنە ناوەوە لە دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان، هەروەها بەغدا بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی سەردانی سەرجەم لێپرسراوە تورکەکان بۆ عێراق، کە پێشتر ڕێکخرابوو، لەپێش هەمووشیانەوە هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا بوو بۆ بەغدا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا.

لە کۆتایی وتەکانیدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیکردووەتەوە، عێراق لەپارستنی مافەکانی خۆی پشت دەبەستێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و گوتاری سیاسی و دیپلۆماتی دوو ڕێگەن بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و خاوکردنەوەی گرژییەکان، لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش.



ڕیکلام