رێزان شێخ دلێر: تا كۆتایی ئەمساڵ بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار دەداتە هەرێم

  2020-08-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایدەكات حكومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە پێدانی 320 ملیار دینار بە هەرێمی كوردستان لەبەرامبەردا نیوەی داهاتی دەروازە سنوریەكانی هەرێم وەردەگرێتەوە.

رێزان شێخ دلێر، ئەندامی پەرلەمانی عێرا ق، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: ئەو 320 ملیار دینارەی بڕیارە بدرێتە هەرێمی كوردستان تەنها بۆ ئەم مانگە نیە و تا كۆتایی ساڵی 2020 بەردەوام دەبێت. 

ئەو پەرلەمانتارە كوردە روونیكردەوە ئەگەر تەنها بۆ ئەم مانگە بوایە سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی پێ دەدا بە چی مەبەستێك ناردوویەتی، بەڵام لەبەرامبەر ئەو بڕە پارەیەدا عێراق نیوەی داهاتی خاڵە سنوریەكان بدرێتەوە بە بەغدا حكومەتی هەرێمیش دەبێت رەزامەند بێت لەمبارەیەوە. 

رێزان وتیشی: دەبێت هەرێم لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بگاتە رێكەوتن بۆ ئەوەی چیتر دۆخی موچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستان لەوە خراپتر نەبێت. 

باسی لەوەشكرد بە گوێرەی كۆتا داتا حكومەتی هەرێم پێویستی بە زیاتر 894 ملیار دینار هەیە بۆ ئەوەی بیداتە موچە كە ئەگەر پارەی حكومەتی عێراقیش بنێردرێت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ بەشی موچە ناكات. 

لەبارەی موچەی چەند مانگی رابردووئاماژەی بەوەكرد بە بڕوای ئەو پێویستە ئەو موچە فەوتاوانەی ئەم ساڵیش بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت، چونكە تا ئێستا ئەو 320 ملیاری بڕیاریداوە بینێرێت دیاری نەكردووە وەك چی ئاراستەی هەرێمی دەكات. 


ڕیکلام