خالید شوانی ناوەڕۆکی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات

  2020-08-16  | 
خالید شوانی-وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا ناوەڕۆکی رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات و دەڵێت رێکەوتنەکە هەتا پەسەندکردنی بودجەی 2021 بەردەوام دەبێت.

خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا بابەتێکی لەپەیجی خۆی لەسەر رێکەوتنەکە نوسیوە و دەڵێت: لەدوای زنجیرەیەک سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا بەمەبەستی دەستەبەرکردنی شایستە داراێکانی هەرێمی کوردستان و ومووچەی فەرمانبەران، ودوایی ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە سەرئەنجام رێکەوتنەکە لەنێوان سەرۆک وەزیرانی هەردوولادا ڕاگەیەندرا.

خالیدشوانی ئاشکرایکردوە 12 جار پێشنیار و تێبینیان گۆڕیوتەوە و پرۆسەکە هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆوە بینیوە.

وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا ڕاشیگەیاندوە لەکاتی ئامادەکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو قۆناغێکی نوێ دانوستان دەستپێکدەنەوە.

راشیگەیاندوە بەپێی رێکەوتنەکە بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.

خالید شوانی راشیگەیاندوە رێکەوتنەکە کۆمەڵێ مەلەفی تری وەک بابەتی چاودێری و ووردبینی و میکانیزمی چارەسەر کردنی کۆمەڵێک مەلەفاتی تری دارایی وئابوری لەخۆدەگرێت .


رێکەوتنەکە میکانیزمی مامەڵەکردنی لەگەڵ داهاتی خاڵە سنورێکانی لەخۆ گرتووە کە بەپێی یاسای ئیدارەی دارای فیدراڵی ژمارە ٦ ساڵی ۲۰۱۹ دەبێت .


ڕیکلام