لیژنەی رۆشنبیریی پەرلەمان لەسەر یاسای میدیای ئەلکترۆنی هاتەدەنگ

  2020-08-16  | 
پەرلەمانی کوردستان- هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر پڕۆژە یاسای میدیای ئەلکترۆنی هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، پێشنیازە یاساکە لەلایەن دوو ڕاوێژکاری پەرلەمانەوە گەڵاڵە کراوە ١٥ ساڵ کاری میدیاییان کردووە.

لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دوو ڕاوێژکارە بڕوانامەی بەرزی ئەکادیمیان لە میدیادا هەیە و بڕوای تەواویشیان بە پڕەنسیپەکانی ئازادی بڵاوکردنەوە و بەپرسیارێتی هەیە لەبڵاوکردنەوەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پێشنیازە یاسایە بە ئیمزای ٥٣ پەرلەمانتار لە فڕاکسیۆنەبەشدار لەحكومەت و دەرەوەی حكومەت ئیمزاكراوە، پڕۆژەی هیچ حزب و كەس و لایەنێك نییە، بەڵكو بووەتە پێشنیازەیاسای (53) پەرلەمانتار كەئیمزایان لەسەر كردووەو لەدانیشتنی تایبەت بەخوێندنەوەی دووەمی پێشنیازەیاساكەیشیاندا بەشداردەبن لەزیاتر باشكردنی پێشنیازەیاساكەیان.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووەن لەبەر نەبوونی یاسای تایبەت بەمیدیای ئەلیکترۆنی دادگاکان لەبەشێكی تاوانەكانی بڵاوكردنەوەی ئەلیكترۆنیی بەپێی "یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لەهەرێمی كوردستان-عێراق/ یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2008"یان یاسای سزادانی عێراقی لێپێچینەوە لە ڕۆژنامەنووس دەکرێت، بەلام لەم پێشنیازەدا بەهیچ جۆرێک دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی تێدا نییە، جگە لەوەش بۆ ئەوەی چیتر بۆئەوەی لەمیدیا و سۆشیال میدیاوە چیتر بەناوی خوازراوەوە سوكایەتی بەپیرۆزییەكان و كەرامەتی هاونیشتیمانییان نەكرێت و لەبەرانبەردا تاوانكار تەنها "غەرامە"ی دارایی بكرێت، نەك زیندانیکردن.

پێشنیازەیاسایە دەرفەتێکی زۆرو کراوەیە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت و ئەم پێشنیازەیاسایە خوێندنەوەی دووەمی بۆ ناكرێت تائەوكاتەی بەبەشداریی میدیاكارانی خاوەن ئەزموون و پسپۆڕانی بواری میدیا و نوخبەی یاساناسانی بواری میدیا  لەهەولێر و سلێمانی ۆرک شۆپی بۆ دەكرێت بۆ زیاتر دەوڵەمەندكردنی پێشنیازەیاسایەكە.

  



ڕیکلام