تەندروستی عێراق: ئەمڕۆ 4348 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون

  2020-08-16  | 
بەغدا
4348 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکران
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری 4348 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٧٥ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٣٤٨ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ٧٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە ١١ کەسیان لە بەغدا، دوو کەس لە نەجەف، حەوت کەس لە سلێمانی، ١٢ کەس لە هەولێر، دوو کەس لە دهۆک، پێنج کەس لە کەربەلا، چوار کەس لە کەرکوک، سێ کەس لە واست، نۆ کەس لە بەسڕە، یەک کەس لە میسان، پێنج کەس لە بابل، دوو کەس لە دیوانیەم کەسێک لە ئەنبار، سێ کەس لە موسەنا، شەش کەس لە نەینەوا و دوو کەسیش لە سەڵاحەدین بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٦٧٤ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە سەرەتای سەرهەرڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ١٧٦ هەزار و ٩٣١ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٨٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٥ هەزار و ٣٤٧ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.



ڕیکلام