دەقی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنی ٣٢٠ ملیار دینار

  2020-08-16  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێککەوتن لەسەر ناردنی بڕی ٣٢٠ ملیار دینار کە بۆ سێ مانگی داهاتوو بەغدا ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی بکات، لە بەرامبەریشدا سیستمی هەژمارکردن بۆ داهاتە گومرگییەکان لەدەروازە سنورییەکانی هەرێم دادەنرێت.

بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو ژمێرانەی کە لە ئەستۆی هەردوولادان و چارەسەرکردنی قەرزەکانی پێشووی هەرێمی کوردستان، ئەم ڕێککەوتنە تا بودجەی فیدراڵی پەسەند دەکرێت.

دەقی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان

حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ١٥/٨/٢٠٢٠ لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕێککەوتوون.

١-گومرگ

أ-یەکخستنی کاروباری دەروازە سنوری و ئاسمانی و وشکانی و ئاوی و دەکرێت گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی بکرێت لەسەر هەژماری گومرگی، دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لەنێوان هەردوولا، تیمیکی کارکردنی هونەری کە لەفەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵی  و حکومەتی هەرێم پێکدەهێنرێت چاودێری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەکات.

ب-یەکخستنی  کاروبارە گومرگییەکان و دەروازە سنورییەکانی هەرێم لەگەڵ سەرجەم دەروازە سنورییەکانی تری حکومەتی فیدراڵی بەهەر ڕێکارێک کەپشتی پێدەبەسترێت (الاتمتە) بە پێناسی یەکگرتوویی گومرگی.

ج-یەکخستنی کاروباری گومرگەکان و دەروازە سنورییەکانی هەرێم بەدەست دێت، و ماڵەکردنی بەپێی باسای کارگێڕی  دارایی فیدراڵی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٩.

د-دانانی ڕێنمایی و چوارچێوەیەیەک کە حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەریم پێوەی پابەندبن بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتنەناوەوەی کەرەستەی هاوردەکراو بەپێی یاسای گومرگی و یاساکانی دیکە.

٢-پشکەکانی دیکەی هەرێک لەبودجەی فیدراڵی:

أ-کۆمەکی حکومەتی هەرێم دەکریت بەبڕی ٣٢٠ ملیار دیناری عێراقی بۆ مانگەکانی  (ئاب، ئەیلول، تشرینی یەکەم) بۆ پڕکردنەوەی هەندێک لەخەرجییەکانی هەرێم بەشێوەیەک، کەنابێت بڕی کۆمەککراو لەبری ئەو پارەیە زیاتر بێت کە حکومەتی فیدراڵی لەساڵی ٢٠١٩ کۆمەکی هەرێمی پێکردووە.

ئەو بنەمایانەی کە دیاریکردنی ئەم بڕەپارەیەی لەسەر بنیاتنراوە ئەمانەن:

یەکەم: بەهۆی نەبوونی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ تا ئێستا.

دووەم: بەهۆی نەبوونی ژمارەی ورد لەلایەن حکومەتی ناوەندی سەبارەت بەو موچەیەی کە هەرێم مانگانە دەیدات.

سێهەم: ئەو بڕەی لەسەرەوە باسکراوە لەسەر هاوکێشەیەکی ژمێریاری کەلەسەر مەزەنجەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەو موچەیەی کە حکومەتی هەریم مانگانە دەیدات و بەفەرمانبەران و خانەنشینان دانراوە و مەزەندەی داهاتە نەوتییەکانی لە داهاتی نەوتی هەرێم و داهاتەکانی تری لێکەوتووەتەوە.

چوارەم: پێویستە حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم پابەندبن بە سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیک پڵەس بەپێی ڕێژە.

ب-لەساڵەکانی دادێ ڕێککەوتن دەکرێت لەسەر دیاریکردنی بڕ بۆ هەرێم لەناو یاسای بودجە بەڕێژەیەکی دادپەروەرانە، لەهەر یاسایەکی بودجە ئەوە دادەنرێت کە پێوەرە دەستورییەکان و رێژەی دانیشتوان و داهاتی نەوتی هەرێم و داهاتی نانەوتی هەرێم لەو ساڵەی پێشووتردا و پۆنێتی هەژمارکردنی لەبەرچاو بگیرێت.

٣-ڕێککەوتن دەکرێت لەچوارچێوەی ماوەیەکدا کەلە ٣٥ ڕۆژ زیاتر نەبێت، لەسەر میکانیزمی دنانەوە و خشتەی ئەو قەرزانەی  (tbi ) کەلەسەر هەرێم کەڵەکەبوون.

٤-وردبینی ژمێرەکان: لیژنەی هاوبەش دروستدەکرێت لەدیوانی چاودێری درایی فیدراڵی و هەرێم پێکدێت بۆ چارەسەرکردنی بابەتی ئەو ژمێرانەی لەئەستۆی هەردوولادان و رێککەوتن بکرێت لەسەر شێوازەکانی پاککردنەوەی ژمێرەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم هەروەها  لەحیساباتی ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٠ ، حکومەتی هەریم سەرجەم ئەو زانیاریانە دەربخات کە حکومەتی ناوەند داوایکردووە.

٥-چارەسەری قەرزە پێشووەکانی هەرێم: ڕێگرنەبوونی هەرێم لەپێشکەشکردنی سەرجەم زانیارییە زیادە پێویستەکان بۆ دانانی نەخشەیەکی کار بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.

٦-حکومەتی هەریم دەستدەکات بەئامادەکاری بۆ ڕێککەوتن لەسەر مەلەفی وزە لەهەردوو دۆسیە کارەبا و غاز، بەپێی چوارچێوە یاسایی و هونەرییەکان، کە ڕێککەوتنی لەبارەوە دەکرێت لەلایەن لایەنە پیسپۆڕەکانی هەردوو حکومەتەوە.

٧-ئەم ڕێکخستنە کاری پێدەکرێت تا پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵی.



ڕیکلام