حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی موچە بڵاوکردەوە و دەڵێت لەمەودوا ھەموو مانگێک ڕێژەی مووچە بە پێی داھات دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: پێویستە لەمەودوا بە میکانیزمی خۆگونجاندن لەگەڵ داھاتی مانگانە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مووچە لە کاتی گونجاودا دابەش بکرێت بە پشت بەستن بەداھاتەكانی ھەرێم كە داھاتی نەوتی و نا نەوتی و ئەو بڕە پارەیەی كە لە بەغداوە دێت بۆ ھەرێم، ھەموو مانگێک ڕێژەی مووچە بە پێی داھات دەبێت.
هەروەها لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی تەندروستی و کۆرۆنا کرا و ئاماژە بەوەکراوە ئێستا هەرێمی کوردستان، لە دۆخێکی مەترسیداردایە و ڕێژەی تووشبوون و گیان لە دەستدان لە بەرزبوونەوەدایە بۆیە پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن.
ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە موچەی ئەم مانگە بە لێبڕینی سەدا 21 دابەشبکات و سبەینێش موچەی وەزارەتی تەندروستی بەو میکانیزمە دابەش دەکرێت.