سلێمانی کەمترین ڕێژەی هەژاری و بێکاری تێدایە

  2020-08-17  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پێگەی دەروازەی عێراقی بۆ زانیارییە دیجیتاڵیەکانی ساڵی ٢٠٢٠، پارێزگای سلێمانی کەمتریت ڕێژەی هەژاری و بێکاری تێدایە.

ڕاپۆرتەکە کە لەلایەن هەژماری فەرمی پارێزگای سلێمانییەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات "بەپێی نوێترین راپۆرت، کە لەلایەن پێگەی (دەروازەی عێراقی بۆ زانیارییە دیجیتاڵییەکان ٢٠٢٠) ئامادەکراوە، پارێزگای سلێمانی کەمترین رێژەی هەژاریی و بێکاریی تێدایە بە رێژەی (4.5٪) لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق . "

وەک ڕاپۆرتەکە ئاماژەی پێکردووە، یەکە کارگێڕییەکانی (هەڵەبجە، بیارە، قەزای مەڵبەندی سلێمانی، دەربەندیخان) کەمترین رێژەی هەژارییان تێدایە بە رێژەی (١٪) لەسەر ئاستی یەکە کارگێڕییەکانی عێراق .

لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، زۆرترین ڕێژەی بێکاری لە عێراق لە پارێزگای موسەنایە ڕێژەی بێکاری و هەژاری گەیشتووەتەوە لە ٥٢%.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ڕێژەی بێکاری و هەژاری لە پارێزگای هەولێر ٦.٧% و لە دهۆک ٨.٥% لە کەرکوک ٧.٦%.

 



ڕیکلام