وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣ هەزار و ٥٧١ کەس لەتووشبوانی کۆرۆنا چاکبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەدوێنوە تا ئەمڕۆ ٣٢٠٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەکاتێکدا ئەو ژمارەیە دوێنی ٤٣٤٨ کەس تووشی کۆرۆنا ببوون و ٩٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەک لەڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا، لە٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لەپارێزگای هەولێر١١٦ کەس چاکبوونەتەوە و لەسلێمانیش لەدوو هەفتەدا ٩١٢ کەس چاکبوونەتەوە و لە کەرکوک ١٥٥ کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا ١٨٠ هەزار و ١٣٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٢٨ هەزار و ٩٤٥ کەس چاکبوونەتەوە و ٦٠٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.