کۆماری چیک بڕیاریدا بە بڕی نزیکەی ١٠٠ ھەزار دۆلار ھاوکاری کەرتی تەندروستی ھەڵەبجە بکات ئەو پاره‌یه‌ش تایبەت دەکرێت بە کڕین و دابینکردنی تەواوی پێداوستییەکانی ھۆڵی منداڵبوون بۆ نەخۆشخانەی بیارە لەھەورامان.
پێشتر لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا کونسوڵی کۆماری چیک و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکیان کردبوو، ئەمڕۆش ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ هەردوولا گرێبەستەکەیان ئیمزاکرد، کە تیایدا کۆماری چیک بە بڕی ١٠٠ هەزار دۆلارهاوکاری کەرتی تەندروستی هەڵەبجە دەکات.
بودجەکەش بۆ دابینکردنی سەرجەم ئامیر و پێداویستییە پزیشکییەکانی هۆڵێکی منداڵ بوون تەرخاندەکرێت، کە هەموو ئامێرەکانی لەوڵاتی چیکەوە دەهێندرێن.
نه‌خۆشخانه‌ی بیاره كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی په‌نجا قه‌ره‌وێڵه‌ییه هیچ ئامێرێكی پزیشكی بۆ دابین نه‌كراوه و ئامێره‌كان تەرخاندەکرێت بۆ هۆڵی منداڵبوون له نه‌خۆشخانه‌ی بیاره .
له ڕابردوودا تێچووی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی بیاره سێ ملیار دینار بووه و وەک دیاری مام جه‌لال بووه بۆ ناوچه‌ی هه‌ورامان، به‌ڵام به‌هۆی قه‌رانی داراییه‌وه تا ئێستا نه‌توانراوه ئامێری بۆ دابین بكرێت و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆماری چیك ده‌ستپێكێكی گرنگ ده‌بێت بۆ به‌كارهێنانی هۆڵی منداڵبوون له نه‌خۆشخانه‌كه و خزمەتکردن بەهاوڵاتیانی ناوچەکە .