دەستەی دەستپاكی عێراق: زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار بۆ خەزێنەی عێراق گەڕێندراوەتەوە

  2020-08-18  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵدا توانیویانە زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار بۆ خەزێنەی گشتی عێراق بگێڕنەوە ئەوەش لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە نزیكەی سێ هەزار دۆسیەیە.

مەزهەر تركی عەبد، سەرۆكی دەستەی دەستپاکی عێراق، رایگەیاند: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لێكۆڵینەوەیان  لە زیاتر لەدوو هەزار و 700 دۆسیەكردووە  كە گومانی بەهەدەردانی 36 ترلیۆن دیناری لێدەكرێت . 

 ناوبراو راشیگەیاند، بەشێك لە دۆسییەكان پارەكانیان بۆ دەوڵەت گەڕێندراوەتەوە، بەشێكی دیكەشیان فەرمانی گەڕانەوەی پارەكان لەلایەن دادگاوە دەرچوووە. 

ئەو روونیشیكردەوە بەشی سێیەمی دۆسیەكان ئەوانەیە خەرجكردنی پارەكانیان بە گوومانی بوونی گەندەڵی وەستاندووە. 



ڕیکلام