مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك داوای گواستنەوەی راژەكانیان بۆ بەغدا دەكەن

  2020-08-18  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
ژمارەیەك لە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە شاری كەركوك خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا و تیایدا داوایانكرد راژەكانیان بگوازرێتەوە بۆسەر حكومەتی عێراقی.

دوای ئەوەی دوێنێ حكومەتی هەرێم بڕیاریدا موچە بەلێبڕینی 21% بۆ مانگی ئادار دابەش بكرێت، ناڕەزایی موچەخۆرانی لێكەوتەوە و بەشێك لە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك كە راژەكانیان لەسەر هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا. 

خۆپیشاندەرانی كەركوك داوایانكرد حكومەت راژەكانیان بگوازێتەوە بۆسەر بەغدا و چیتر پەیوەندیان بە هەرێمی كوردستانەوە نەبێت بۆ كاروباری ئیداری. 

لەو خۆپیشاندانەدا خۆپیشاندەران پەیكەری مامۆستایەكیان وەك هێمایەك لەبێزاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لەئاست سیستمی موچەی حكومەتی هەرێم سوتاند. 


ڕیکلام