كەمێك لەمەوبەر لە قەزای ئاكرێی سەر بە پارێزگای دهۆك ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەكە لە چوار ڕیانی ڕێگای سەرەكی نێواب ناحیەی گردەسین و سەنتەری قەزای ئاكرێدا ڕوویدا، لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب و تۆیۆتا لاندكرۆزەردا روویدا.
ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند ئەو دوو كەسەی گیانیان لەدەستداوە دایك و كوڕن و پێنج كەسیش بەسەختی برینداربوون.