تەندروستی عێراق: ٤٥٧٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-08-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕابردوودا ٤٥٧٦ کەسی تووشی کۆرۆنا بوون و ٨٢ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدوێنوە تا ئەمڕۆ ٢ هەزار و ٨٩٥ کەس لەتووشبوانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە ئەمڕۆ ٢٠ هەزار و٧٧٢ کەس پشکنیان بۆکراوە و لەوەتەی ڤایرۆسەکەش بڵاوبووەتەوە لە عێراق تا ئێستا یەک ملیۆن و ٣٢٥ هەزار و ١٠٣ کەس پشکنیان بۆ کراوە.

لەوەتەی کۆرۆنا لەعێراق سەریهەڵداوە ١٨٤ هەزار و ٧٠٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٣١ هەزار و ٨٤٠ کەس چاکبوونەتەوە و ٦٠٣٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 




ڕیکلام