ژەنەڕاڵێکی سوپای روسیا لەسوریا کوژرا

  2020-08-18  | 
یەکەیەکی سەربازی سوپای ڕوسیا لەسوریا
دۆسیە:  سوریا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ژەنەڕاڵێکی سوپای وڵاتەکەی لە سوریا کوژراوە و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

ئاژانسەکانی هەواڵی ڕوسیا بڵاویانکردەوە، لەکاتێکدا کاروانی هێزە سەربازییەکیان لە نزیک ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرزوری خۆرهەڵاتی سوریادا تێپەڕیوون، بۆمبێکی چێنراو بە ئوتۆمبێلێکی کارونەکەدا تەقیوەتەوە و ژەنەڕاڵی سوپای ڕوسیا بە پلەی لیوا کوژراوە و دوو سەربازیشیان بریدار بوون.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاویکردەوە، ئەو کاروانەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەرکێکی مرۆیی بوون، کاتێک بۆمبێکی چێنراویان لەدووری ١٥ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی دێر زور پیایاندا تەقیوەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژەنەڕاڵە ڕاوێژکاری سەربازیی بووە، ماوەیەک پێش ئێستا کاندید کراوە بۆ ئەوەی نیشانەیەکی ئازایەتی پێ ببەخشرێت، لە پای ئەرکە سەربازییەکانی کە ئەنجامی داوە.

وەزارەتەکە بەڵێنی داوە هەموو هاوکارییەکی خێزانی ژەنەڕاڵەکە بکات.

 



ڕیکلام